ئاسایشی هەولێر لێکۆڵینەوە لە مامەڵەی نەشیاوی کارمەندێکی دەکات

  2020-10-07  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو مامەڵە نەشیاوەی کارمەندێکیان دەکات کە بەرامبەر هاووڵاتیەک ئەنجامی دابوو لەبازگەی شێراوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، یەکێک لە کارمەندەکانیان لە بازگەی شێراوە لەسەر ڕێگای هەولێر کەرکوک، بە پێچەوانەی ڕێنماییەکانەوە، هەڵسوکەوتی هەڵە و نەشیاوی کردووە، کە پاڵی ناوە بە هاوڵاتییەکەوە و خستوویەتی بە زەویدا.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە دەستپێکردووە و ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتە بەر بەرامبەر ئەو کارمەندە و لەبەرامبەردا سزای خۆی وەردەگرێت لەسەر ئەو هەڵسوکەوتە.



ڕیکلام