نەشتەرگەرییەکی مناڵبوون بۆ نەخۆشێکی کۆرۆنا ئەنجامدرا

  2020-10-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە نەخۆشخانەی قەڵای قەزای کەلار نەشتەرگەریی بۆ ئافرەتێکی تووشبوی کۆرۆنا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،، ژنێکی دووگیان کە توشبووی کۆرۆنا بووە، پاش ئەوەی لە نەخۆشخانەی سلێمانی نەشتەرگەریی مناڵبوونی بۆ ئەنجام نەدرا، دوای گەیاندنی بە کەلار لەلایەن تیمێکی پزیشکییەوە نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجام درا .

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمی نەشگەرییەکە لەلایەن (د. بەناز جەلیل)ەوە سەرپەرشتی کراوە و لە ئێستادا تەندروستی دایک و کۆرپەکەش جێگیرە .

پێشتریش تیمێکی دیکەی تەندروستی، ھەر لە نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا، نەشتەرگەرییەکی مناڵبوونیان بۆ ژنێکی دیکە ئەنجام دابوو .



ڕیکلام