بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، تەنها ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە[l1] ، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٩ کەس داخڵی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا کراون و ١٦ کەسیشی چاکبوونەتەوە و دەرچوون.
داواشی لە هاوڵاتیان کردووە دوورکەونەوە لە قەرەباڵغی و پەیڕەوی ڕێنماییەکانی تەندروستی بکەن بۆئەوەی ئەم دۆخە تێپەڕێنرێت.
جەختیشیکردووەتەوە تاک پارێزی بەهێزترین کۆڵەکەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.