بەفەرمانی کازمی بەرپرسێکی پێشووی کورد لە بەغدا دەستگیرکرا

  2020-10-07  | 
بەغدا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەى لێکۆڵینەوە لە گەندەڵى بەفەرمانی مستەفا کازمی، سالار محەمەد ئەمین سەرۆکى پێشووترى دەستەى وەبەرهێنانى دەستگیرکرد.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ هێزێکى ئەمنى سالار محەمەد ئەمین سەرۆکى پێشووترى دەستەى وەبەرهێنانی دەستگیرکردووە کە لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو پۆستەی وەرگرتبوو .

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ناوبراو لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا لەکاتێکدا دەیویست عێراق جێبهێڵێت، دەستگیرکراوە .

لیژنەی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ پێكهێنراوە، ئەركی لیژنەكە لێكۆڵینەوەیە لە گەندەڵییە گەورەكان و تاوانە ناباوەكان، ئەم لیژنەیە راستەوخۆ پەیوەستە بە نوسینگەی سەرۆكوەزیرانەوە و نوێنەرایەتی دەزگا هەستیارەكانی تێدایە وەك، دەزگای هەواڵگری، ئاسایشی نیشتمانی و فەرمانەكانیشی لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە جێبەجێ دەكرێت.



ڕیکلام