پەرلەمانی تورکیا بڕیاریدا ماوەی ناردنی هێزی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ عێراق و سوریا بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژبکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئانادۆلۆ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی١٠ی٢٠٢٠، پەرلەمانی تورکیا بەکۆی دەنگ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی ناردنی هێزی سەربازیی بۆ عێراق و سوریا بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە و تا مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، ئەوەش بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەیە کە دەکرێتە سەریان.
ئەوەش بۆ جاری شەشەمە کە پەرلەمانی تورکیا وادەی لەشکرکێشییەکانی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا درێژدەکاتەوە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٤ بڕیاریدا بە ڕەوانەکردنی هێزی سەربازیی بۆ سنورەکانی ئەو دوو وڵاتە.