چوار رۆژە دادگای دهۆک بڕیاری بێ تاوانی بەدەل بەرواری داوە بەڵام ئازاد نەکراوە

  2020-10-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماوەی چوار رۆژە دادگای تاوانەکانی دهۆک بە سیفەتی پێداچونەوە بڕیاری بێ تاوانی بەدەل بەرواری دەرکردوە بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

بەپێی بڕیارەکەی دادگا کە دادوەر لەتیف شێخ مستەفا لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، دادگا بڕیاریداوە  بڕیاری دا بەھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی دھۆک کە بڕیاری دابوو بەھەواڵەکردنی بەدەل بەرواری بەڕاگیراوی بۆ دادگای تایبەتمەند لەسەر خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن.

لە بڕیارەکەی دادگادا هاتووە، ئەوەی بەدەل بەرواری کردویەتی سەبارەت بە داواکردنی موچەی مامۆستایانی وپێشمەرگە ناچێتە قاڵبی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکرد بەڵکو دەچێتە قاڵبی رەخنە گرتن و ئازادی بیروڕاوە.

دوای 4 رۆژ لەو بڕیارەی دادگا هێشتا بەدەل بەرواری ئازاد نەکراوە و لە زیندان ماوەتەوە، و بەپێی زانیارییەکانی دۆسیەی دیکەی بۆ کراوەتەوە.

بەدەل بەرواوی مامۆستا و چالاکی مەدەنی 52 رۆژە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دهۆکەوە دەستگیرکراوە، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی داوای خۆپیشاندانی مامۆستایان و هاوڵاتیانی کردوە دژی دابەشنەکردنی موچە.



ڕیکلام