تورکیا سێ خانوی هاوڵاتیانی لە زاخۆ سوتاند و سێ کەسیشی دەستگیرکرد

  2020-10-08  | 
 مێهڤان مەجید
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە ئێوارەی دوێنیەوە بە بەردەوامی بۆردومانی چەند گوندێکی سنوری ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ دەکەن و زیانی زۆریان بە گوندنشینان گەیاندوە.

قەهرەمان عادل وەک یەکێک لە شایەتحاڵی ڕوداوەکان بە(تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند لە ئێوارەی دوێنیەوە فڕۆکەکانی تورکیا بە چری بۆردومانی گوندەکانی(رویسێ و شیدینێ و کەشانێ) دەکات.

وتیشی بۆردوومانەکان هەتا کاتژمێر یانزەی بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە و بەهۆی بۆردومانەکانەوە سێ خانوی گوندنشینان لە گوندی شیدنێ سوتان و زیانیان زۆریان بەرکەوت.

بەپێی زانیارییەکان ئێواری دوێنی تیمێکی سوپای تورکیا چونەتە ناو گوندی(رویسێ) و سێ هاوڵاتی گوندەکەیان دەستگیرکردوە دوای چەند کاتژمێر ئازادیان کردوون.

بیانوی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بونی گەریلاکانی پەکەکەیە لەو گوندانەی سەر سنوری هەرێم و تورکیا و رۆژانە بۆردومان بەردەوامە.


ڕیکلام