زاخۆ.. کچێک لەهەوڵی خۆکوشتن ڕزگار کرا

  2020-10-08  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
ئێوارەی ئەمڕو کچێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە پردی دەلالی زاخۆ ، هەوڵی خۆکوشتنی داو خوی لە پردی دەلال فرێدایە ناو ئاوی خابور، بەڵام لەلایەن چەند گەنجێکەوە رزگار کرا.

دلۆڤان تاهیر ، یەکێک لە شایەتحاڵەکانی روداوەکە بە تۆڕی ھەواڵی ژیانی ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لە پردی دەلال کچێکی تەمەن ٢٤ لە هەوڵێکی خۆکوشتندا ، خۆی لە بەرزای پردی دەلال فڕێدایە خوارەوە ، و کەوتە ناو ئاوی خابوردا ، بەڵام دەستبەجێ لەلایەن چەند گەنجێکەوە کە لەو نزیکانە بوون دەرھێنرایەوە و لە خنکان ڕزگاریانکرد" .

دلۆڤان وتیشی " ئەو کچە ٢٤ ساڵە ، دانیشتووی زاخۆیە ، ماوەیەک دۆخی دەروونی تەواو نییە، بەھۆی خراپی دۆخی دەروونییەوە هەوڵی  خوکوشتنی داوە".

لەھەشت مانگی ڕابردوودا ئەمە دووەم حاڵەتی لەم شێوەیە لە پردی دەلال ڕوبدات، ھەردوو ئەو کەسانەش لە لایەن خەڵکەوە ڕزگار کراون و نەیانهێشتووە خۆیان بکوژن.



ڕیکلام