خانمە شاعیری ئەمریکی لویس گلوک بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بۆ ساڵی ٢٠٢٠

  2020-10-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

ئالان پەری

گرنگترین خەڵاتی جیهانی لە بواری ئەدەب  لە ئەکادیمایی سویدی لە ستۆکهۆڵم ڕاگەێندرا.

لویس گلوک خانمە شاعیری ئەمریکی ٧٧ ساڵ، شاعیر و وتارنووسی ئەدەبی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی بردەوە.

لویس گلوک لە دایکبووی نیویۆرک لە ساڵی ١٩٤٣ و لە لۆس ئەنجلس گەورە بووە. بە یەکێک لە بەهرەمەنترین شاعیری ئەمریکایی دادەنرێت، کە باشترین شێوازەی شیعری ئەمریکی دەنووسێت. گلوک بەوە ناسراوە کە لە شیعرەکانیدا زۆر بە وردبینانە و هەستیارانە باس لە  ''پێکهاتەی یەکەی خێزانی و جیابوونەوە و مردن دەکات''

دور لە شیعری (من) و (خۆم)

بەهێزی شیعری گلوک لەوەدایە کە ئەو شاعیرێکە بە دوورە لە غروری لیریک بەتایبەت ئەو لیریکە کە زیاتر باس لە (من) دەکات. هەروەها لیریکی گلوک ئامرازێکی شیعری کاریگەرە لە کاتێکدا وێنەی سێلفی لە نێوانماندا زاڵە، کە ئەوەش دەریدەخات کە توانای هەیە لەناو شیعردا هێزێکی تر ببەخشێتە نەخشەسازی شیعرێ نوێ کە پتەوە بە چەند کەرسەتەیەکی خودێتی.

لویس گلوک شاعیرێکی مەزن و ناودارە لە نێوەندی شیعری دەوڵەمەندی ئەمریکی. خاوەنی خەڵاتی پۆلیتزەر لە ساڵی ١٩٩٣ هەروەها خەڵاتی کتێبی نیشتمانی لە ساڵی ٢٠١٤ بەدەستهێناوە. هەروەها لە ساڵەکانی ٢٠٠٣ و ٣٠٠٤ بووەتە شاعیری نیشتمانی لە ئەمریکا.

لە لێدوانێکیدا لویس گلوک دەڵێت: ''ئەوەی لەگەڵ هاوەڵە شاعیرەکانی نەوەی خۆم هاوڕام ویستە، ئەوەی کە لەگەڵیان ناکۆکم شیکردنەەی ئەو ویستەیە. بڕوام بە زایدەڕەوی زانییارییەکان نییە بۆ ئەوەی شیعرێکی دەوڵەمەدند بخوڵقێنرێت. ئەوەی زیاتر من ڕادەکێشێت ناوەڕۆکە، ئەوەی دەوترێ، بێلایەنی، بێدەنگی بەمەبەست،. ئەوەی کە لەگەڵ شیعردا ناوترێت زیاتر بەهێزی دەکات. زۆربەی جار حەزم بەوەیە شیعرێکی تەواو لەو ئاستە مانادارەدا درووست ببێت، بەو مانایەی - ئەوەی کە ناوترێت، کە هاوتەریبە بە شتێکی نەبینراو، هێزێکی شکێنەرە، کارێکی هونەرییانەیە، کە کەمێک تێکشکاوی بەرکەوتووە، یان ئەوەی کە هێشتا کامڵ نەبووە. چەندین کاری  هونەری لەو جۆرە هەمیشە ڕێخۆشکەر دەبن بۆ ناوەڕۆکی گەورەتر، لەگەڵمان دەمێنێتەوە  چونکە تەواو نییە، ئەگەرچی کامڵبوونیش نەوەڕۆکیی بێت: لە زەمەنێکی تر، زەمەنێک بووە کە کاتی خۆی کامڵ بووە، باس لە فەنابوون دەکات، ئەوا زۆر فراونترە لەوەی کە دەیزانین.''

کۆمەڵە شیعرە کۆنەکانی گلوک باس لە شکستی پەیوەندیی خۆسەویتی دەکات، هەروەها باس لە کۆکردنەوەی بازنەی خێزان دەکەن، باس لە بەدحاڵی بوون دەکەن، بەم شێوازە هەتا دەگاتە دواترین کاری شیحری خۆی کە باس لە دۆزینەوەی ئازاری خود دەکات.

جیهانی منداڵییەکی ڕادیکاڵانە

لویس گلوک لە شیعرەکانیدا بە هەست و زمانێکی بەهێز لە ئەندێشەمان دەدات  و وەک چۆن لەم شیعرەدا دیارە کە منداڵیی خۆی وەک شکستێک بینا دەکات لە شیعری: (سپێدە)

منداڵێک لە ژوورێکی تاریک خەبەری دەبێتەوە

هاوار دەکات، قازە بچوکەکەی خۆمم دەوێت، قازە بچوکەکەی خۆمم دەوێت،

بە زمانێک دەدوێ کەس لێی تێناگات.

بەڵام سەگێک بە پێخەفێکی سپی داپۆشراوە

سەگەکە لەسەر سیسەمەکیەی تەنیشتێتی.

ساڵەکان دێن و دەڕۆن، کاتێکی زۆریش دەخاێنێت

هەموو شتێک لە خەونێکدا دەڕوات، بەڵاوم ئەویدی کەس نازانیت چی بەسەر دێت.

بێجگە لە هەندێ شیعرەکانی لویس گلوک کە کراونەتە زمانی تر، لە ئیستادا ئاسەتەم بوو بۆ شیعرەکانی تری بدۆزینەوە و دەتوانین بڵێین تا ئێستاس ئەم شاعیرە بۆ زۆربەمان نامۆیە. بەڕای ئێمە دەرفەتێکی باسە بۆ ناسینی ئەو ناوە نەناسراوانە بۆ خێنەری جیهان، هەرچەند لە نێو وڵاتی خۆی شاعیرێکی ناودار و پڕ بەهرەیە. خاوەنی ١٢ کۆمەڵە شیعرە کە هەندێکیان لەم ناونیشانانە دەبینێتەوە: باخ (١٩٧٦)، شێوازی دابەزین (١٩٨٠)، سەرکەوتنی ئاخیل (١٩٨٥)، ئارارات (١٩٩٠) کە وەرگێڕانی سویدی لەبەردەستە. ئەو کۆمەڵە شیعرەی کە خەڵاتی پولیتزەری بردۆتەوە لەساڵی ١٩٩٣ بەناونیشانی بێستانی ئایریش. دواتر کۆمەڵە شیعرێکی کە لە ژێر کاریگەری دانتی نووسراوە بە ناونیشانی Vita Nova (١٩٩٩) .

بەشێکی کۆن

لە ژێر ڕۆشنایی شیعرێکدا کە بە کاریگەری شیعرە کلاسییەکاندا نووسیویەتی، باس لە بەشێکی کۆن دەکات، کە هەروا لە خۆڕا نەهاتۆتە ئاراوە:

ویستی من بوو کە شتێکی راستەقینەم خۆش بوێت

هێمایەکم لەسەر ئاوێنەکە کێشا

ناکرێ شتەکانت خۆش نەوێت شێوازت خۆش بوێت.

ڕۆژێکی خۆش بوو، سەرەڕای ئەوەی سارد بوو

ئەمە بۆ من ئاوڕدانەوەیەکی ئەویندارانەی بێ بایخ بوو

بە پێچەوانەی هەموو شتەکان، دەرئەنجامی کیشمەکێشی پڕ ئازار دەبێتەوە، بەشێوەیەک لە پیشەیی شیعری ناو ناخی خۆی دەدوێ. وا دەردەکوێت کە ویستی بۆ شتەکان نەماوە، دیارە ئەم رێکەوتێک نییە کە شیکاریی دەروونی نەبووبێتە سەرچاوەی سروش وەرگرتن بۆ شیعرەکانی.

لویس گلوک لە سەرر زاری خۆی ئەوە ناشارێتەوە کە ئەو بە کاریگەری چەندین شاعیری لەسەرە لەوانە: ڕۆبرت لویل و راینەر ماریا ریلکە لەگەڵ ئیمیلی دیکنسون.

سەرچاوەکان:

پێگەی ئەلیکترۆنی دانیمارکی: Pov

ماڵپەڕی (پەڕەی ئەدەب) بە زمانی دانیمارکی



ڕیکلام