مهاباد قه‌ره‌داغی، نووسه‌ر و شاعیر و چالاكوانی بواری پرسی مافه‌كانی ئافره‌ت بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
نووسه‌ر و شاعیر، چالاكوانی پرسی مافه‌كانی ئافرەت له هه‌رێمی كوردستان، مهاباد قه‌ره‌داغی دوای هه‌فته‌یه‌ك له چاودێریكردنی و چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا ناسراو به نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی، له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد .
مهاباد قەرەداغی له بواری میدیا، شیعر، ئه‌ده‌ب، پرسه‌كانی توندوتیژی، مافی ئافره‌تان، كاری كردووه و چه‌ندین به‌رهه‌می چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه، له رابردوودا بۆ ماوه‌یه‌ك راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بووه، بۆ كاروباری ئافره‌تان .
سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "شكار" بوو، كه تایبه‌ت بوو به پرسه جێنده‌رییه‌كان و مافی ئافره‌ت. چه‌ندین به‌رهه‌می چاپكراوی له شیعر و چیرۆك و رۆمان له دوای خۆی به‌جێهێشتووه .
مهاباد قەرەداغی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گواسترابووه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و به هۆی كاریگه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٩ی١٠ی٢٠٢٠، له ته‌مه‌نی (54) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .
لای خۆشیەوە هەڵکەوت زاهیر، ئاوازدانەر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، " بەداخەوە هەر ئێستا خاتوو مەهاباد قەرەداخی كۆچی دوایی كرد، لە خوای گەورە داواكارم سەبوریی كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی بدات، خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شادبكات".