دۆناڵد ترەمپ کۆرۆنای تێپەڕاند

  2020-10-09  | 
واشنتن
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆرۆنای تێپەڕاند
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆرۆنای تێپەڕاند و بەمنزیکانە کارەکانی دەستپێدەکاتەوە.

د. شان کۆنڵی پزیشکە تایبەتەکەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ترەمپ چارەسەرەکانی تەواوکردووە و لە سبەی شەممەوە دەتوانێت دەست بە چالاکییەکانی بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەرمان و چارەسەرەکان کاریگەری باشیان لەسەر ترەمپ هەبووە و لەئێستا باری تەندروستی تەواو جێگیرە.

لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پێدەچێت ئەمڕۆ جارێکی دیکە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بداتەوە و ئومێدواریشە بەوەی کە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بتوانێت بەشداری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پاش توشبوونی بە کۆرۆنا، سێ رۆژ لەژێر چاودێری تیمە پزیشکییەکەیدا لە نەخۆشخانە مایەوە. پاش دەرچوونی لە نەخۆشخانە پزیشکە تایبەتەکەی رایگەیاند، "سەرۆک بەباشی چارەسەرەکانی وەرگرتووە و وەڵامدانەوەی باشی هەبووە، بەردەوام پشکنینەکانی دەریان خستووە دۆخی تەندروستی جێگیرە".



ڕیکلام