وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 3214 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٥٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە دوێنیوە تا ئەمڕۆ ٤٢٨٢ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە گەیشتووەتە ٨٢.٥% .
تا ئێستا لەسەرانسەری عێراقدا بەهۆی کۆرۆناوە ٩٧٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.