عێراق و هەرێم لەسەر دۆخی شنگال ڕێککەوتن

  2020-10-09  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەمەودوا دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی لە قەزای شنگال بەهێز دەکرێت و هەنگاوەکانیش بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ئەحمەد مولا تەلال وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران چاودێری ڕێککەوتنێکی مێژوویی کردووە، بۆ بەهێزکردن و چەسپاندنی دەسەلاتی حکومەتی فیدراڵی لە قەزای شنگال بە گوێرەی دەستور لەسەر هەردوو ئاستی ئیداری و ئەمنی، ئەو هەنگاوە کۆتایی دەهێنێت بە دەسەڵاتی ئەمنی گروپە بێگانە و نەناسراوەکان و سەرەتایەکیش دەبێت بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی شارەکە و گەڕانەوەی دانیشتوانەکانی بە تەواوی، ئەو هەنگاوەش بە هەماهەنگی لەگەل حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت".

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی کەسانی دیکە تیا شکستیان هێنا، ئەم حکومەتە تیا سەرکەوتوو، ئەویش لەڕێگەی چاندنی تۆی متمانەی هاوبەش و پێشکەشکردنی نییەت باشی و پشتبەستن بە ئیرادەیەی سیاسی بەهێز، لەپێناو گێرانەوەی ئاسایش و ئارامی و ئاوەدانی بۆ شنگال و گەرانەوەی دانیشتوانە لێقەوماوەیەکی بۆ شوێنەکانی خۆیان.




ڕیکلام