سەرۆکی حکومەت و وەزیری وزەی ئەمریکا باسیان لەوەربەرھینان کردووە لە ھەرێم

  2020-10-09  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی یٔەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و گفتوگۆیان کردووە دەربارەی دەرفەرتی وەبەرھینان بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە ھەرێمی کوردستان.


بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیانکردووە سەبارەت بە دەرفەتەکانی وەبەرھێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بواری وزەی ھەرێمی کوردستان بە جۆرێک کە لە بەررژەوەندی ھەردوولادا بێت.
 
وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتگیری و ھاوکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد بۆ ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە ھەموو روویێکەوە.
لە کۆتایی رٍاگەیەندراوەکەدا ھاتووە سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەکردووە، ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرھێنانی ئەمریکی لە ھەرێمی کوردستان دەکات، بە تایبەتی لە بواری وزە و گازی سروشتیدا. 
جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە دەکرێ ھەرێمی کوردستان، ببێتە سەنتەرێکی گرنگ بۆ وەبەرھێنان لە ھەموو ناوچەکانی عێراقدا.


ڕیکلام