ئەمریکا ستایشی ڕێکەوتنەکەی ھەرێم و بەغدا دەكات لەسەر شنگال

  2020-10-09  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمریکا ستایشی ڕێککەوتنی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکات سەبارەت بە ڕێکەوتنیانی ھاوبەشەیان لەسەر شنگال.

لەڕاگەیەندراوێکی کورتدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ستایشی ڕێکەوتنی نێوان ھەرێمی کورستان و بەغدای کردووە لەسەر دۆخی شەنگال و ھیوای خواستووە ڕێکەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ھیواری خواستووە ڕێکەوتنەکە ببێتە ھۆی ئارامی و ئاسایشی بەردەوام بۆ گەلی عێراق لە باکوری عێراق.

ئەو ڕاگەیەندراوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەحمەد مولا تەلال وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران چاودێری ڕێککەوتنێکی مێژوویی کردووە، بۆ بەھێزکردن و چەسپاندنی دەسەلاتی حکومەتی فیدراڵی لە قەزای شنگال بە گوێرەی دەستور لەسەر ھەردوو ئاستی ئیداری و ئەمنی، ئەو ھەنگاوە کۆتایی دەھێنێت بە دەسەڵاتی ئەمنی گروپە بێگانە و نەناسراوەکان و سەرەتایەکیش دەبێت بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی شارەکە و گەڕانەوەی دانیشتوانەکانی بە تەواوی، ئەو ھەنگاوەش بە ھەماھەنگی لەگەل حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت".

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی کەسانی دیکە تیا شکستیان ھێنا، ئەم حکومەتە تیا سەرکەوتوو، ئەویش لەڕێگەی چاندنی تۆی متمانەی ھاوبەش و پێشکەشکردنی نییەت باشی و پشتبەستن بە ئیرادەیەی سیاسی بەھێز، لەپێناو گێرانەوەی ئاسایش و ئارامی و ئاوەدانی بۆ شنگال و گەرانەوەی دانیشتوانە لێقەوماوەیەکی بۆ شوێنەکانی خۆیان.


ڕیکلام