میران محەمەد: لامەرکەزی دارایی و کارگێڕی دژی کەس نییە

  2020-10-09  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆژەی لامەرکەزی کارگێری و دارایی ھەنگاوێکی گرنگە بۆ رزگارکردنی خەڵکی کوردستان لە بێتوانایی حکومەت لەپێشکەشکردنی سادەترین خزمەتگوزاریەکان .

میران محەمەد لە نوینێکدا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی "ئەو پڕۆژەیە بۆ دژایەتی کەس نیە و یەکێکە لە ھەنگاوەکان بۆ چاکردنی گوزەرانی خەڵک لەبەرئەوە بە پەلاماردانی ھاوسەرۆک و تۆمەت و دروشمی بێ بنەما ھەرگیز سەرکردایەتی یەکێتی لەو پرۆژەیە پاشەکشە ناکات ".

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەر پارتی بەنیازبێت بە ناشرینکردنی یەکێتیەکانەوە خەڵک سەرقاڵ بکات تا درێژە بەم دۆخە نەخوازراوەی ئێستا بدات و پڕۆژەکە و کێشەی سەرەکی لەبیر خەڵک بەرێتەوە، ئەوا ھێندەی تر بەم کارانەی خۆی بچوک دەکاتەوە و تادێت حکومەت بێ ئەرزش دەکات کە رەنگە سەرئەنجام ھەر بە فعلی بچوککردنەوەی کابینەی حکومەت پێویست بێت.



ڕیکلام