ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان دەرکرد

  2020-10-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان لێبوردنێکی گشتی بۆ زیندانیان دەکرد بەڵام چەند ئەنجامدەرانی چەند تاوانێک ناگرێتەوە.

بەپێی دەقی بڕیاری لێبوردنەکە ئەوانەی پێش 10 ی مانگ تاوانیان ئەنجامداوە بڕی لێبوردنی گشتییەکە دەیانگرێتەوە.

بەڵام ئەوانەی تاوانی تیرۆریستی و خیانەت و سیخوڕیان کردوە و  و ئەو کەسانەی کە کەسێکیان بە تاوانی شەرف کوشتووە و بە تاوانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون بڕیاری لێبوردنەکە نایانگرێتەوە.

بەپێی بڕیارەکە ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و چارەسەرناکرێن ئازاد دەکرێن ئەوەش دوای ئەوەی لێژنەیەکی پزیشکی پشتڕاستیدەکاتەوە.

ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری رۆژئاوا ئاماژەی بەوەشکردوە ئەم بڕیارە لەمڕۆەوە جێبجێدەکرێت.


ڕیکلام