كاوە محەمەد: یەكێتی و پارتی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەكان رێكەوتنیان كردووە

  2020-10-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات پارتی و یەكێتی بەشداری كۆبونەوەیەكیان كردووە كە تیایدا پێشنیاركراوە كە بازنەكانی هەڵبژاردن بكرێتە هاوتای ژمارەی كورسی كۆتاكان.

كاوە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان، رایگەیاند "دوێنێ شەو كۆبوونەوەی هەندێ لەفراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق لەماڵی (محەمەد حەلبوسی) سەرۆكی پەرلەمان كراوە كە لەكورد؛ پارتی و یەكێتی بەشداربوون".

ئەوەشی روونكردووەتەوە "تێپەڕاندنی ئەو پێوەرەی ئەمڕۆ كە بازنەكانی هەڵبژاردن بەقەدەر ژمارەی كۆتاكان بێت، لەكاتێكدا گومان لەتەواوبوونی نیسابی یاساییش هەبوو، دەرەنحامی رێككەوتنێكی ژێربەژێری ئەو لایەنانەیە كە دوێنێ شەو لەكۆبوونەوەكەدا بەشداربوون".

ئەو پەرلەمانتارە پێشیوایە كە ئەو پێوەرە "زەرەرێكی زۆر لەژمارەی كورسییەكانی كورد دەدات لەناوچە كێشە لەسەرەكان، بەرپرسیاری ئەمەش پارتی و یەكێتی دەبن كە دیسان دوور لەیەكڕیزیی كورد و بۆ بەرژەوەندیی حزبی كاریان بۆ كرد و دەنگیان بۆدا".


ڕیکلام