لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا

  2020-10-10  | 
فۆتۆ: هاتووچۆی گەرمیان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستداوە سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان لەنزیک گوندی "سەیدمحمود"  بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە ژنێک گیانی لەدەست دا سێ کەسی دیکەش برینداربوون، کە منداڵێک و دوو پیاون و بەڕەگەز هاوڵاتی عەرەبن .

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو  ئۆتۆمبێلەی کە روداوەکەی لێکەوتووەتەوە، لەجۆری پاسات PASSAT) )ە، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لەناحیەی باوەنور .



ڕیکلام