بازنەکانی هەڵبژاردنی عێراق بەگوێرەی کورسی کۆتای ژنان دەبێت

  2020-10-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانی عێراق ژمارەی بازنەی هەڵبژاردنەکانی لە هەر پارێزگایە یەکسان کردووە بە ژمارەی كورسی "كۆتا"ی ژنان لەو پارێزگایە.

ئەمڕۆ شەممە پەرلەمان عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بە زۆرینەی دەنگ پێشنیازێكی لیژنەی یاسایی پەسەندكرد، سەبارەت بەچۆنیەتی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگاكان .

پێشنیازە پەسەندكراوەكەش ئەوەیە" ژمارەی بازنەی هەڵبژاردن لە هەر پارێزگایەك یەكسانە بە ژمارەی كورسی كۆتای ژنان لەو پارێزگایە ".

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی عێراق جەختیانکردەوە، شێوازی کۆتایی کە ئەمڕۆ دەنگی لەسەر دراوە لەسەر ژمارەی بازنەکانی هەڵبژاردن، دوای ڕێککەوتنی چەند قەوارەیەکی دیاریکراو بووە، بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەل بڵابوونەوەی دەنگدەران.

عەمار توعمە  پەرلەمانتاری عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانی دیکە سازیانکردبوو ڕایگەیاند، ئەو شێوازەی کە دەنگی لەسەر دراوە سەبارەت بە فرە بازنەیی ، بەڕێککەوتنی چەند قەوارەیەکی دیاریکراو بووە، کە گونجاوە لەگەل بڵابوونەەی دەنگدەرەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو شێوازە دەستبەسەراگرتن و کۆنترۆڵکردنی دەنگی دەنگدەرەکانی دیکە و کۆنترۆڵکردنی پێشوەختی هەڵبژاردنە، کە دوورە لە ئیرادەی زۆرینەی دەنگدەران.



ڕیکلام