وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چاکبوونەوە نزیکەی دوو هێندەی تووشبوونە بە کۆرۆنا و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٢٣٣ کەس چاکبوونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣٤٤ کەس دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٥ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە زیاترە و بەرزبووەتەوە بۆ ٨٣.١% تووشبوان.
تا لە عێراق ٤٠٠ هەزار و ١٢٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٣٢ هەزار و ٣٣٠ کەس چاکبوونەتەوە.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە ٩٧٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.