یانەی تۆپی پێی زاخۆ ، بەردەوامە لە ئامادەکاری بو وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق، لەو چوارچێوەیەشدا کەمپێکی راھێنانی لە وڵاتی تورکیا دەستپێکرد.
ھشیار دوبانکی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، "یانەکەمان ئامادەکاری تەواوی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش دەستمان بە کەمپێکی ڕاھێنان کردووە لە شاری ئەنتاڵیا لە وڵاتی تورکیا و تەواوی یاریزانان و ستافی یانەکە بەشدارن لە ڕاهێنانەکاندا".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لەو کەمپە ئەوەیە کە یاریزانەکان بەشێوەیەکی باش ئامادەبن بو یاریکردن لە وەرزی نوێ، هەروەک یاریزان و ستافی ڕاھێنەران زیاتر لێکنزیکببنەوە لە یاریکردندا.
چەند ڕۆژ پێش ئێستاش، یانەی تۆپی پێی زاخۆ، کەمپێکی راھێنانی لە یاریگای یانەی سێمێل لە قەزای سێمێل دەستپێکرد و چەند یاری دوستانەشی لەگەڵ چەند یانەی بەھێز ئەنجامداوە .