ترەمپ هۆشداریەکی توندی دایە ئێران

  2020-10-10  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ شەممە هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئێران کرد و ڕایگەیاند، پەنا نەبات بۆ یاریکردن بە ئەمریکا و دەستواژەیەکی بەرکارهێناوە لە دەرەوەی سنوری وتاری سیاسی ئاسایی بووە.

ترەمپ لە میانی بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی ڕادیۆییدا  وتی "ئێران ئەوە دەزانێت، پیشتریش ئاگادار کراونەتەوە، ئەگەر یاریمان پی بکەن،ە یان شتێکی خراپمان بەرامبەر بکەن، ئەوان جۆرە شتانێک دەکەین لەوەبەر نەمانکردبێت".

هەرچەندە پێشتریش ترەمپ هۆشداری و ئاگادارکردنەوەی داوەتە ئێران، بەڵام ئەوە یەکەمجارە بەو شێوەیە هەڵچوونی پێوە دیاربێت و ئەوەش بووە مایەی سەرنجی میدیای ئەمریکا، کە دەستەواژەی ئەوتۆی بەکارهێنا، لە دەرەوەی سنوری گوتاری سیاسی ئاسایی بوو.

بە درێژایی چوار ساڵی ماوەی سەرۆکایەتی ترەمپ، ناکۆییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بەردەوام بەرەو زیادبوون چووە، بە تایبەت دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە و سزای توندی سەپاند بەسەر تاراندا.



ڕیکلام