پەکەکە شەهیدبوونی فەرماندەیەکی ڕاگەیاند

  2020-10-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە) ڕایگەیاند رۆژی 11 ی ئەیلول عەگید جڤیان فەرماندەی هەرێمی بۆتانی پەکەکە شەهیدبووە.

میدیاکانی پەکەکە ڕایانگەیاندوە عەگید جڤیان فەرماندەی ئەو هێزەی پەکەکە بووە کە بەشێک لە ئێزدییەکانی لەدەستی داعش رزگاکردووە.

ڕاشیانگەیاندوە عەگید جڤیان لە رۆژی 11 ئەیلول لە ناوچەی ماسیرۆ لە شاخی وان لەگەڵ دوو گەریلای دیکەدا پاش شەڕێکی سەخت لەلایەن هێزە ئاسمانیەکانی تورکیاوە شەهیدکراون.

عەگید جڤیان ئەندامی کۆنسەی هێزەکانی پاراستنی گەلی پەکەکە بووە و ناوی ڕستەقینەی وەحدەدین کارایە و خەڵکی ناوچەی گەڤەری باکوری کوردستان بووە.

پەکەکە ئاشکراشیکردوە پێشتر ناسنامەی دوو شەهیدەکەی دیکەیان بڵاوکردۆتەوە بەڵام دوای ماوەیەک و دڵنیابوون لە شەهیدبوونی عەگید جڤیان ئەمڕۆ ناسنامەکەیان بڵاوکردەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەیە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی بەردەوامی بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە لە سنورەکانی هەرێم هەیە و شەڕو ڕووبەڕوونەوە بەردەوامە.


ڕیکلام