عێراق بە بەهای نزیکەی یەک ملیار دۆلار پێڵاوی لە تورکیا هاوردە کردووە

  2020-10-11  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەماوەی ئەم نۆ مانگەی ئەمساڵدا عێراق بە یەکێک لەو وڵاتە سەرەکییانە دادەنرێت، کە زۆرترین پێڵاوی لە تورکیاوە هاوردە کردووە.

ئەنجومەنی هەناردەکارانی تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی نۆ مانگی ساڵی ٢٠٢٠دا بڕی هەناردەی پێڵاو و بەرهەمەکانی پێستەی تورکیا بۆ عێراق، گەیشتووەتە ٩٨٨ ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی ٢٠١٩دا، بە ڕێژەی لە ٢٢.٧% ڕێژەی هەناردەی پێڵاو و بەرهەمەکانی پێستە بۆ عێراق کەمیکردووە.

ئەنجومەنی هەناردەکارانی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەی پێڵاوی چەرم بۆ عێراق ڕێژەکەی گەیشتووەتە لە ٦٢.٨% ی کۆی هەموو هەنارەی بەرهەمەکانی پێستە .

تورکیا بە یەکێک لە هاوسێ سەرەکییەکانی عێراق دادەنرێت و لەناوچەکانی ژێر دەستی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانیش ساڵانە بەبەهای ملیارەها دۆلار  کەلوپەل و خۆراکی لێوە هاوردە دەکرێت.

 



ڕیکلام