ئەندامێکی دادگای فیدراڵی عێراق کۆچی دوایی کرد

  2020-10-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دادوەر "عەبود ساڵح تیمیمی" ئەندامی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆچی دوایی کرد.

کۆچی دوایی ئەو دادوەرەی دادگای باڵای فیدراڵی، دۆخی دادگاکە زیاتر ئاڵۆز و قورستر دەکات، بە تایبەت دادگاکە ماوەیەکە بەهۆی خانەنشین بوونی یەکێک لە دادوەرەکانی رێژەی یاسایی خۆی لەدەستداوە و تا ئیستاش شوێنەکەی پر نەکراوەتەوە.

بەهۆی پر نەکردنەوەی شوێنی ئەو دادوەرەش، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دادگای باڵای فیدراڵی هیچ بڕیارێکی دەرنەکردووە.

کۆچی دوایی ئەو دادوەرەش ئەوەندەی دیکە ڕەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات، بە تایبەت تا ئێستاش ناکۆکی هەیە لە نێوان قەوارە سیاسییەکاندا لەسەر یاسای دادگای فیدراڵی، چونکە بە بێ بوونی دادگایەکی فیدراڵی کارا، کێشە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش دروست دەبێت، بەگوێرەی یاساش پێویستە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە لایەن دادگای فیدراڵیەوە پەسەند بکرێت، بۆ ئەوەی شەرعیەتی یاسایی وەربگرێت.



ڕیکلام