لەرێگەی سنوری عێراقەوە، ئەمریکا ژمارەیەک چەک و کەلوپەلی سەربازیی گەیاندە هێزەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان.
ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی بەهێزکردنی هێزەکانی لە پارێزگای حەسەکە، ئەمریکا کاروانێکی لۆجستی کە لە ٣٠ بارهەڵگر پێکهاتبوون، رەوانەی سوریا کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کاروانە چەندین ئۆتۆمبێڵی سەربازیی هامەر و ژمارەیەک چەکی قورس و سوکی لەخۆگرتووە و لەڕێگەی دەروازەی وەلیدی عێراق چوونەتە سوریا.
روونیشیکردووەتەوە، کاروانەکە لە سنورەکانی سوریاوە چووەتە ناوچەی رەمێلان و لەوێشەوە بەرەوە قامیشلی بەڕێکەوتووە.