سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و سەرۆك كۆماری عێراق كۆدەبنەوە

  2020-10-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆدەبنەوە و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و یاسای هەڵبژاردنەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.


وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تشرینی یەكەم، لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان كۆببنەوە. 

هەرچەندە بەشێ,ەیەكی فەرمی تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە رانەگەیەندراوە بەڵام میدیای یەكێتی و پارتی ئاماژە بەوە دەكەن كە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و دۆخی دارایی هەرێم و پەیوەندیەكانی بەغدا و هەرێم گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت. 

دواین كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق لە سەرەتای ئەم ساڵ بووە، لەو كاتەوە تا ئێستا كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوانیان ئەنجام نەدراوە. 


ڕیکلام