ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا دوو هەزار كەسی تێپەڕ كرد

  2020-10-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند كۆی ژمارەی گیان لە دەستدان دوو هەزار كەسی تێپەڕكردووە.

وەزارەتەكە روونیكردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 720 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە و 26 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە دهۆك زۆرترین گیان لەدەستدانی تێدا بووە. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٢٩)

١. پشكنین: (٥٣٢٤ پشكنینی نوێ)
(٢٠٢٣ هەولێر)
(٧٦٤ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)
(٢٣٧٠ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٧٢٠ تووشبووی نوێ)
(٢٩١ هەولێر)
(١٤٢ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان)
(٢٤٦ دهۆك)
(١٤ هەڵەبجە)
٣. چاكبوون: (٣٩٦ چاكبوون)
(١٠٦ هەولێر)
(٣٩ سلێمانی، ٣٩ گەرمیان)
(٢٠٢ دهۆك)
(١٠ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٦ مردن)
(٢ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٥ راپەڕین)
(١١ دهۆك)
(١ ‌هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٥٣٠٩١٨ (١٩١٨١٤ هەولێر، ١٢٧٤٦٥ سلێمانی، ٢٠٦٨٨٧ دهۆك، ٤٧٥٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥٦٤٦٥ (٢٠٦٩٦ هەولێر، ١٨١٦٥ سلێمانی، ١٥٦٠٣ دهۆك، ٢٠٠١ هەڵەبجە)
چاكبوون ٣٥٢٧٦ (١٥٥٦٩ هەولێر، ١٠٨٠٠ سلێمانی، ٧٠٢٣ دهۆك، ١٨٨٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٩١٧١ (٤٥٢٢ هەولێر، ٦٣٤٢ سلێمانی، ٨٢٤١ دهۆك، ٦٦ هەڵەبجە)
مردن ٢٠١٨ (٦٠٥ هەولێر، ١٠٢٣ سلێمانی، ٣٣٩ دهۆك، ٥١ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٢ی تشرینی یەكەم ٢٠٢٠


ڕیکلام