سكاڵایەكی دیكە لەسەر بەدەل بەرواری تۆماركرا

  2020-10-12  | 
 مازن شنگالی
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ بەدەل بەرواری مامۆستا لە دهۆك ئازاد بكرێت، بەڵام پارێزەرەكەی رایگەیاند دوای رزگاربوونی لە دوو كەیس ئێستا ئاسایش كەیسێكی نوێی بۆ كردووەتەوە.

خەتاب عومەر، پارێزەری كەیسی بەدەل بەرواری بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: پێشتر لە سەر كەیسێك مامۆستا بەدەل بە دوو ملیۆن دینار سزا درابوو دواتریش سكاڵایەكی دیكەی لەسەر بوو دوای تەمیز كردنەوەی دادگا بڕیاریبێتاوانی دەركردبوو. 

ئەو روونیكردەوە دەبوو مامۆستا بەدەل ئازاد بكرایە، بەڵام لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشەوە ئاگادار كراونەتەوە كە سكاڵایەكی دیكە لەسەر ئەو مامۆستایە هەیە بە گوێرەی مادەی 156ی یاسای سزادانی عێراقی. 

ئەو پارێزەرە راشیگەیاند، ئەوە سێهەمین سكاڵایە لەسەر مامۆستا بەدەل كە ئەم سكاڵایەیان لە كاتێكدایە كە ئەو مامۆستایە بۆخۆی لە زینداندایە ئەو تۆمەتەشی خراوەتە پاڵی بە ناوی تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی وڵاتە كە دەبوو پێش ئەوە بووایە كە دەستگیربكرێت، بەڵام لە كەیسی مامۆستا بەدەل بەوشێوەیە نەبووە. 
 


ڕیکلام