لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان دووکەس گیانیان لەدەستدا

  2020-10-12  | 
فۆتۆ : ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتووچۆدا لە دەڤەری گەرمیان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای کەلار کفری نزیک گوندی "سەیدە" بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری توێتا هایلۆکس و پیکاب دوو کابینە، دووکەس گیانی لەدەستدا  کە خوشک و بران و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە دوولەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشانەی سلێمانی کران.

لەئێستاشدا لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی سەرقڵاوە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکردووە .



ڕیکلام