لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل رێنمایی نوێ بۆ هێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەرەوەی وڵات بۆ ناو خاکی هەرێم، دەرکرا و هەر کەس پابەندنەبێت، رێگە بە ھاتنی بۆ ناو هەرێمی کوردستان نادرێت.
کامی کەمال بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارە ٩٨و٩٩ لە رێکەوتی ٦\١٠\٢٠٢٠ ، پێویستە ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه نێشته‌جێى دەرەوەی هەرێمن و دیانەوەێت به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیان بێنەناو خاکی هه‌رێمى كوردستان، یەکێک لەو رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:
١-كه‌فاله‌ت لێى وه‌رده‌گیرێت به‌مه‌رجێك كه‌فیله‌كه دانیشتووی هه‌رێمى كوردستان بێت .
٢-لەکاتی ھاتن پاسپۆرت لێى وه‌رده‌گیرێت، تا ئەو کاتەی بە ئۆتۆمبێل دەگەڕێتەوە و ئەوکات پاسپۆرته‌كه‌ى ڕاده‌ستى ده‌كرێته‌وه .
٣-دوو هێندەی پارەی دڵنیایی (تأمينات) رەسمی، پارەی لێوەردەگیرێت.
٤-ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له گەراجی گومرگ راده‌گیرێت تا ئەو کاتەی ده‌گه‌ڕێته‌وه .
بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل ئاماژەی بەوەشکرد، بێجگه له خاڵى (یه‌كه‌م)، خاڵەکانی دیکەی ڕێنماییەکە، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش ده‌گرێتەوە كه دانیشتووی هه‌رێم نین و له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژین و به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیان دێنه‌ناو هه‌رێمى كوردستانەوە .
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر هاوڵاتیه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له گەراجی گومرگ ڕابگێرێت، تا ئەو کاتەی کە ده‌گه‌ڕێته‌وه، هیچ پاره‌یه‌كی لێ وه‌رناگیرێت.