گەنجێکی کورد بەهۆی سەرماوە لەڕێگای تورکیا و یۆنان گیانی لەدەستدا

  2020-10-12  | 
دهۆک
گەنجێکی کورد بەهۆی سەرماوە لەڕێگای تورکیا و یۆنان گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
 مێهڤان مەجید
گەنجێکی ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی، بەهۆی برسێتی و سەرماوە، لەڕێگای نێوان تورکیا و یۆنان گیانی لەدەستدا.

لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی ژیان حسێن ئەحمەد ئامۆزای ئەو گەنجە ڕایگەیاند، ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر ئامۆزایەکمان بەناوی مەناف ئیبراھیم بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا چووە تورکیا،  بەڵام ئەمڕو لەلایەن چەند کەسێکەوە ئاگادارکراینەوە کە ناوبراو بەهۆی برسێتی و سەرماوە لە ڕێگای نێوان تورکیا و یۆنان گیانی لەدەستداوە و لەئێستاشدا چاوەڕێی هێنانەوەی تەرمەکەی دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو گەنجە تەمەنی ٢٣ ساڵە  و دانیشتوی ناحیەی شێلادزێیە.

ماوەی چەند مانگێکە، بەهۆی نەبوونی هەلی کار و دواکەوتنی مووچە لە هەرێمی کوردستان، دیاردەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دوبارە دەستیپێکردووەتەوە.



ڕیکلام