بەمەبەستی رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک رێکاری نوێ دەگرێتەبەر.
سەرچاوەیەک بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، بڕیارە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی سبەی سێشەممە ١٣ی١٠ی٢٠٢٠، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا بۆچوون و پێشنیازەکانی تەندروستی سلێمانی و قائیمقامیەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە وەردەگیرێت و ژمارەیەک رێکاری نوێ ڕادەگەیەندرێت.
ئاشکراشیکرد، بەبێ بڕیاری داخستنی هیچ شوێنێکی گشتی و تایبەت، رێنمایی نوێ لە چوارچێوەی تاکاپارێزی و خۆپارێزی دەردەچێت.