وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٩٢١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٨ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٤١٥٨ کەسی دیکە لە تووشبوانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لەعێراق ٨٤.١%ی تووشبوانە
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٤٠٩ هەزار و ٣٥٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٤٤ هەزار و ٢٠٨ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەعێراق ٩٩٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.