بەم نزیکانە فڕۆکەخانەی مەدەنی کەرکوک دەکرێتەوە و دەست بەگەشتە ناوخۆییەکانی دەکات

  2020-10-13  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
لە دوای هەنگاوەکانی بنیاتنانەوەی فڕۆکەخانەی مەدەنی کەرکوک، بەم نزیکانە لە فڕۆکەخانەکەوە دەستدەکرێتەوە بە گەشتە ناوخۆییەکان.

مەڕوان عانی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دیوانی پارێزگا بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند "وەک ئیدارەی پارێزگا چاوه‌ڕوانى گه‌يشتنى وه‌فدى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێڕاقين و ته‌ئكيد ده‌كەینەوە کە خه‌ونى كه‌ركوكييه‌كان به‌م نزيكانه‌ دێته‌ دى".

عانی وتیشی "ئێمه‌ دڵنياين كه‌ كاره‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركوك لەکۆتاییەکانیدایە و چاوه‌ڕوانى گه‌يشتنى وه‌فدى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێراقين بۆ ته‌واو كردنى هه‌ندێك كارى هونه‌رى سادە و متمانه‌مان هه‌يه‌ كه‌ هاوڵاتييان پشتيوانمان ده‌بن له‌ هێنانه‌ دى ئه‌م خه‌ونه‌ مه‌زنه‌،هاوکات سەدا ٩٥ کارەکانی فڕۆکەخانەکە بەکۆتا گەیشتوون وچاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقین بۆ دەسپێ کردنی گەشتە ناوخۆییەکان".

باسی لەوەش کرد راکان جبوری دوا سەردانیکردنی فڕۆکەخانە و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، ستايشى كاره‌كانى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و لايه‌نى ئه‌منى و جێبه‌جێكار و كه‌سا‌يه‌تييه‌كانى شاره‌كه‌ى كردووە، كه‌ هه‌ميشه‌ پشتيوان بوون بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاسته‌نگه‌كان، هاوکات ستايشى كاره‌كانى كۆمپانياى وه‌به‌رهێنى كرد بۆ ئاماده‌ كردنى شوێنى نيشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ و هۆڵه‌كان وبيناى پێويست و دابين كردنى ئۆتۆمۆبێل و ده‌زگاى پێويست  له‌ پرۆژه‌كه‌دا .



ڕیکلام