320 ملیارەکەى بەغدا گەیشت هەرێم

  2020-10-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاویەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند کەمێک پێش ئێستا 320 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشت و خرایە سەر حساب بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

سەرچاوەکەی ژیان ئاماژەی بەوەشکرد دوای رەزامەندی وەزیری دارایی عێراق کە دوێنی دەرچووە ئەمڕۆ بڕی پارەکە لە بەغداوە گەیشتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی و ئەوانیش ڕاستەوخۆ خستویانەتە سەر حساب بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.


ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی رێکەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم، حکومەتی عێراق بۆ ماوەی سێ مانگە کەبریتیە لە مانگەکانی(8 و 9 و 10) بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.

هەروەها حکومەتی هەرێم ماوەی 57 رۆژە موچەی دابەشنەکردوە و بەوتەی بەرپرسان چاوەڕوانی ناردنی بڕە پارەکەی بەغدان بۆ ئەوەی لەگەڵ داهاتی نەوت و ناوخۆی هەرێم موچەی پێ دابەشبکەن.


ڕیکلام