وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڕیاریدا لە سبەینێوە لە دەروازە سنورییەکانەوە رێگە بە هاوردەکردنی تەماتەی دەرەوە بدرێت.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند
بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و بەرز نەبوونەوەی نرخ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئەو بریارەیانداوە.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە بەهۆی کەمبونەوەی بەرهەمی ناوخۆی، نرخی تەماتە لەبازاڕەکانی هەرێم بەرزبوەتەوە و نرخی کیلۆیەک تەماتە گەیشتۆتە 1500 دینار.
ساڵانە لەسەرەتای پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆی وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک قەدەغە دەکات.