سبەینێ چوار بەڕێوەبەری ناحیە لە سنوری پارێزگای هەولێر دەستبەکار دەبن

  2020-10-14  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەنگ دەدات لەسەر دانانی چوار بەڕێوەبەری ناحیە لە سنوری پارێزگای هەولێر.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا  بڵاویکردەوە، سبەینی ١٥ی تشرینی یەکەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەتی پاریزگای هەولێردا دەنگ دەدات لەسەر دەستبەکاربوونی چوار بەڕێوەبەری ناحیە لەسنوری پارێزگای هەولێر.

بە گوێرەی راگەیەندراوەی ئەنجومەنەکە هەریەکە لە هەڵگورد عەبدوڵا سەیدە بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی، ئاسۆ مستەفا عەبدوڵا بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق، شاخەوان عەبدولا محەمەد بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان، ئەبوبەر فەیسەڵ کەکەشین بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سێگردکان دەنگدانیان بۆ ئەنجام دەدرێت.



ڕیکلام