بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلێک کەسێک گیانی لەدەستدا

  2020-10-14  | 
گەرمیان
بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلێک کەسێک گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: پۆلیسی گەرمیان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلێک لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە گەرمیان، کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی١٠ی٢٠٢٠، لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتوو، لەکاتی پەنجەری کردن و تێکردنی هەوا، تایەی ئۆتۆمبێلێک بە دوکاندارێکی ڕۆنگۆڕدا تەقیوەتەوە و پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار گیانی لەدەستداوە.

ئاشکراشیکردووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، بەڕەگەز عەرەب و ناوی (عەمارکامل مەنسور) و لەدایکبووی ساڵی 1971 بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە، بەمەبەستی توێکاری تەرمی ئەو کەسە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە .



ڕیکلام