بەتۆمەتی ساختەکردنی وەسڵی گومرگی لە مەرزی پەروێزخان چوار کەس دەستگیرکراون

  2020-10-14  | 
گەرمیان
بەتۆمەتی ساختەکردنی وەسڵی گومرگی لە مەرزی پەروێزخان چوار کەس دەستگیرکراون
ئەرشیڤ
 هێمن میروەیس
بەتۆمەتی ساختەکردنی وەسڵی گومرگی لە مەرزی پەروێزخان، چوار کەس دەستگیرکراون، کە یەکێکیان باوکی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست تۆڕی ھەواڵی ژیان کەوتوون، تائێستا بەتۆمەتی ساختەکردنی وەسڵی گومرگی لە مەرزی پەروێزخان، چوار کەس دەستگیرکراون کە یەکێکیان شێخ وەهاب باوکی مەحەمەد شێخ وەهاب ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە.

بەپێی زانیارییەکان ناوبراو تۆمەتبارە بەوەی کە دەستی لەو کەیسەدا ھەبێت  و بەهای ئەو وەسڵانەش کە ساختەکراون دەگاتە نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلار، تاوەکو ئێستاش لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە مەحەمەد شێخ وەهاب ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەتۆمەتی ساختەکردنی وەسڵی گومرگی لە مەرزی پەرویزخان، لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرا و دواتر بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەندامەکەیان ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگایە.



ڕیکلام