نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوویەوە

  2020-10-15  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 41 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ چوارشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 42 دۆلار و 35 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 40 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە لەمڕۆدا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەی زیاتر لە یەك دۆلار بەرزبوونەوەی نرخەكەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو دوای ئەوەی هەواڵی تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە كۆرۆنا بڵاوبوویەوە بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا رووی لە دابەزینێكی خێرا كرد، لەگەڵ بڵابونەوەی جێگیری تەندروستی سەرۆكی ئەمریكاش نرخەكە رووی لە بەرزبوونەوە كردەوە.

پێشتریش لە مانگەكانی ئازار و نیسانی ئەمساڵدا نرخی نەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزی كە نەوتی ئەمریكی گەیشتە خوار سفر دۆلار و نەوتی برێنتیش گەیشتە خوار 24 دۆلار.


ڕیکلام