مەزڵوم عەبدی پشتيوانی خۆی بۆ داواكاریەكەی سوید دەربڕی

  2020-10-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) رایگەیاند، پشتیوانی لە داوای سوید بۆ كشانەوەی توركیا لە سوریا دەكەن.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی ھێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتێكدا رایگەیاند: پشتیوانی لە داوای وەزیری دەرەوەی سوید دەكەین بۆ كشانەوەی توركیا لە سوریا، چونكە توركیا پێشێلكاری زۆری ئەنجامداوە.

ئەو پابەندبوونی هێزەكانی خۆیانی بۆ ئەوە راگەیاند كە چارەسەرێكی سیاسی لە سوریا ئەنجام بدرێت و تیایدا یەكپارچەیی خاكی سوریا بپارێزرێت. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كەرۆژی سێشەممە  ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوید سەردانی توركیای لە بەردەم وەزیری دەرەوەی توركیادا بە میدیاكانی راگەیاند پێویستەتوركیا  لە سوریا و ئازەربایجان بكشێتەوە و مافی هاوڵاتیانی كوردیش پێشێل نەكات.

ئەو قسانە و چەند قسەیەكی دیكەی وەزیرەكەی سوید مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیای توڕە كرد، لە وەڵامدا وتی "دەتانەوێت وانەی مافەكانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتیمان پێ بڵێنەوە، هانمان دەدەن لە باكوری سوریا بكشێینەوە، بەڵام بزانن سێ ملیۆن پەنابەری دیكە دێن بۆ توركیا و لەوێشەوە بەرەو ئەوروپا بەڕێدەكەون".

هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا وەزیری دەرەوەی سوید رووی قسەكانی لە ئۆغلو كرد وتی "من وەك میوان لێرەم و خۆم ناخەمە ململانێكانەوە، هیوادارم وەك چۆن تۆ بە راشكاوی گوزارشت لە بیروڕای خۆت دەكەیت، ئەواش هەموو هاوڵاتییەكی توركیا بتوانن رای خۆیان دەرببڕن.