تورکیا ئۆپراسیۆنێکی دیکەی بۆ سەر پەکەکە دەستپێکرد

  2020-10-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئۆپراسیۆنی یەڵدم 13 ی لەناوخۆی تورکیا بۆ سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستپێکرد.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاندوە ئۆپراسیۆنەکە لە شارەکانی شرنەخ و سێرت و وان و هەکاری و بەبەشداری دووهەزار و 512 پۆلیس و جەندرمە بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە کێوماڵکردنی ناوچەکەیە و پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە بنکە و بارەگای گەریلاکانی پەکەکە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاندوە لە ئۆپرسیۆنەکەدا فەرماندەی گشتی جەندرمە و هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەت و هێزی پۆلیس و پاسەوانانی ئاسایش بەشداریان دەکەن.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکردوە ئۆپراسیۆنی یەڵدرم کە لە 13 ی تەموزی ئەمساڵ دەستپێکردوە 124 گەریلایان کوشتووە و 53 کەسیان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە دەستگیرکردوە و 190 ئەشکەوت و پەناگە و عەمباری چەکیان تێکداوە و دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیشدا گیراوە.


ڕیکلام