ئەمڕۆ توركیا چوار گوندی زاخۆی بۆردومانكرد

  2020-10-15  | 
 مێهڤان مەجید
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆكە جەنگیەكانی توركیا جارێكی دیكە چەند گوندێكی سنوری ناحیەی باتیفا و دەركاریان لە قەزای زاخۆ بۆردومانكرد و بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

هەرچەندە فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بە شێوەیەكی نزم بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە، هاوكات پەیامنێری ژیان لە زاخۆ رایگەیاند ئەمڕۆ لە كاتژمێر 2.30 خولەك فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بە نزمی لە ئاسمانی ناوچەكە سوارانەوە، دواتر گوندەكانی كەشان و سیلێ و ڕویسێ-یان بە چڕی بۆردومانكرد. 

ئەوەشی روونكردەوە بەهۆی بۆردومانەكانەوە ئاگر لەو گوندانە كەوتووەتەوە، بەڵام بەهۆی دووبارە بۆردومانكردنەوەی گوندەكان هاوڵاتیان ناتوانن هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە بدەن. 

ئەوەش هاوكات بوو لەگەڵ ئەوەی كە لە سنوری ناحیەی دەركاریش بۆردومانیان كرد و  بەوتەی شاهید حاڵانی ناوچەكە فرۆكەكانی توركیا گوندی پەرخ-یاتن بۆردومانكردووە و ماوەی 30 خولەك بەردەوام لە ئاسمانی گوندەكەدا سوڕاونەتەوە. 


ڕیکلام