وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە 3587 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەروەها 3356 توشبوو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە و چاکبونەتەوە و 65 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا زیاتر لە 416 هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 10 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات لە ئێستادا نزیکەی 56 هەزار کەس لە نەخۆشخانەکان لەژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 474 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.
بەپێی ئامارەکەی تەندروستی عێراق ئەمرۆ ژمارەی گیان لە دەستدان لە هەولێر یەکەمی ئاستی عێراقە و 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی و دهۆکیش یەکی 9 کەس گیانیان لەدەستداوە.