نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکاندا

  2020-10-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بە 42 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 40 دۆلار  و57 سەنت فرۆشراوە.

بەپێی ڕا و شێکردنەوەی شارەزایانی بوارەکە هۆکاری جێگیری نرخی نەوت لە چەند مانگی ڕابردوودا بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە.

سەرەکیترین هۆکار هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆیە لە وڵاتان کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ماوەیەک ڕاگەیەندرابوو.

هەروەها رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس کە رێکەوتن رۆژانە بڕی 10 ملیۆن بەرمیل کەمبکەنەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە نێوان خواست و بەرهەم ڕابگرن.


ڕیکلام