سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند سەردانی وەزیری دارایی بۆ لیژنەی دارایی بۆ ئەوەبوو بۆمان ڕونبکەنەوە بۆچی پێنج موچەیان پاشکەوت کردوە، و وەزیری دارایی وتی كهتنمان ناوهتهوه و فریامان بكهون وەرن با چارەسەری بکەین.
د.شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو و ئەندامی لیژنەی دارایی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە چەند بیرۆکەیمان داوەتە حکومەت بۆ چارەسەری دۆخەکە و و پێمان وتن ئهوه 30 ساڵه ئێمه پێتان دهڵین ئاوا نابێت و ئاوا ڕاسته بهڵام ئێوه گوێ ناگرن ئێستا باجی ئهوه دهدهن كه گوێ ناگرن، ئێستاش ئهگهر دهتانهوێت ڕاست بێتهوه دهبێت گوێ بگرن بۆیه گوێ بگرن ڕاست دهبێتهوه بهڵام ئهگهر گوێ نهگرن ئهوا كارهساتهكه بهردهوام دهبێت.
ئاشکراشیکردوە حکومەتی هەرێم 500 ملیۆن دۆلاری لە تورکیا قەرزکردوە و دەبێت بیداتەوە و دەسەڵاتی حکومەت بەکاردەهێنن بۆ گەندەڵی و کە ئەگەر ئەوە نەبوایە رەنگە پێویستمان بە پارەی بەغدا نەبوایە بۆ موچە.
شێرکۆ جەودەت ئاماژەی بەوەشکردوە وەزیری دارایی پێی وتون ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت ناتوانن موچە بدەن، وتمان ئەی بەدیل چیە وتی رەنگە بەدوومانگ جارێک بتوانین موچە دابەشبکەین.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەشڵێت ئەگەرسەروەری داداگا هەبوایە لەسەر لێبڕینی موچە دەبوو دادگای بکرێن چونکە ئەوە سەرپێچیەکی ڕوونی یاسایە و نابێت ئاوا بەردەوام بێت.
سەبارەت بە یاداشتی لێپڕسینەوەکەشیان کە 23 پەرلەمانتار واژۆیان کردوە شێرکۆ جەودەت دەڵێت دەبوو هەتا 14 مانگ پرساندنەکە بکرایە ئەگەر نەکرێت ئەوە پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆیە.