وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

  2020-10-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای لە وڵاتدا راگەیاند و دەڵێت لە 24 كاتژمێری رابردوودا 3501 تووشبووی نوێ تۆماركراوە.


وەزارەتەكە لە راگەیەندراوی ئەمڕۆیدا ئاشكرای كردووە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 3501 تووشبووی نوێ تۆمار كراوە بەوەش كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا تا ئێستا گەیشتووەتە 420 هەزار و 303 تووشبوو. 

تەندروستی عێراق راشیگەیاندووە، لەو ماوەیەدا 56 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەوەش كۆی ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە 10 هەزار و 142 كەس. 

ئەوەشی روونكردووەتەوە لە ئێستادا 490 تووشبوو لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و 3210 كەسیش لە 24 كاتژمێری رابردوو چاكبوونەتەوە و كۆی ژمارەی چاكبوونەوەش لە عێراقدا گەیشتووەتە 353 هەزار و 962 كەس كە رێژەی 84.2%ی ژمارەی تووشبووان دەكات كە چاكبوونەتەوە. 


ڕیکلام