عێراق بەهۆی بەرهەمی كشتوكاڵیەوە چوار ملیۆن دۆلاری قازانج كردووە

  2020-10-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی پشتیوانیكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی و گەیشتنە ئاستی خۆبژێوی لەهەندێك بواردا، حكومەتی عێراقی چوار ملیۆن دۆلاری قازانج كردووە كە لە ناوخۆی وڵاتدا خەرجیكردووەتەوە.


حەمید نایف، وتەبێژی  وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: لەرێگەی پشتیوانیكردن لەبەرهەمی ناوخۆیی وڵات لەبەرهەمهێنانی گەنم، جۆ و سەوزە و میوەدا ملیۆنان دۆلار داهات بۆ عێراق گەڕاوەتەوە  و لەهاوردەكردنی كاڵای وڵاتانی دەرەوە خەرج نەكراوە. 

ناوبراو ئەوەشی روونكردووەتەوە، وەزارەتی كشتوكاڵ پشت دەبەستێت بە رێكاری گونجاو بۆ پشتیوانیكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی و كەمكردنەوە  و  رێگریكردن لە بەرهەمی هاوردە، ئەوەش بە ئامانجی هێشتنەوەی جێگری دراوی و دووبارە خەرجكردنەوەی لەناوخۆی وڵاتدا.

راشیگەیاند كە بەهۆی زیاد بوونی بەرهەمی كشتوكاڵی لە ناوخۆی وڵاتەكەدا رێژەی سەوزایش تا ئاستێك زیادی كردووە كە ئەوەش كاری گەری لەسەر ژینگەی وڵات دەبێت. 


ڕیکلام